بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

ھاوزایەندخوازی (پێشووتر ھاوڕەگەزخوازی؛ بە ئینگلیزی: Homosexuality) بریتییە لە پەیوەندییەکی ڕۆمانتیکی و سێکسی لە نێوان ئەندامانی ھەمان زایەنددا. ھاوزایەندخوازی «نەخشێکی ھەتاھەتایی سەرنجی سۆزداری و سێکسیی و ڕۆمانسییە» لە نێوان ئەندامانی ھاوزایەند. ھەروەھا «ئاماژەیەکە بۆ ھەستی شوناسی کەسێک لەسەر بنەمای ئەو سەرنج و ڕەفتارە پەیوەندیدارانە و ئەندامییەتی لە کۆمەڵگەیەک کە ھەمان ھەست تیایاندا ھاوبەشە.»

لە پاڵ جیاڕەگەزخوازی[ئ] و دووڕەگەزخوازیدا، ھاوزایەندخوازی یەکێکە لە سێ پۆلە سەرەکییەی ئاڕاستەی زایەندی زاناکان ھۆکاری سەرەکیی ئاڕاستەی زایەندی نازانن، بەڵام پێیان وایە بەھۆی کاریگەرییەکی دوولایەنەی بۆماوەیی و ھۆرمۆنییەوە دروست دەبێت، لە پاڵ ئەوانیشدا، کاریگەری کۆمەڵگا لەوانەیە ڕۆڵێک بگێڕێت. زاناکان پێیان وانییە ھاوزایەندخوازی ھەڵبژاردەی کەسەکە خۆی بێت. ھەرچەندە ھیچکام لە بیردۆزەکان پاڵپشتییەکی گشتییان نییە، بەڵام زاناکان پشت بەو بیردۆزانە دەبەستن کە لە سایەی ژینناسیدا ھاتوونەتە ئاراوە و دەچنەوە سەر ھۆکارە بۆماوەیییەکان. ھیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو یان پشتگیراو لەلایەن زانستەوە نییە ئەوە بسەلمێنێت کە خێزان و تەمەنی منداڵی کاریگەرییان لەسەر ئاڕاستەی زایەندی ھەیە. ھەرچەندە ھەندێک خەڵک پێیان وایە کە ھاوزایەندخوازی کردارێکی نا-سروشتییە، بەدواداچوونی زانستی سەلماندوێتی کە ھاوزایەندخوازی جیاوازییەکی ئاسایی و سروشتییە و دەرئەنجامێکی خراپ یان نەخۆشیی دەروونی نییە، خۆیشی لە خۆیدا شتێکی خراپ نییە. بەڵگە و لێکۆڵینەوەی پێویست لەبەردەستدا نییە ئەوە بسەلمێنێت کە دەستێوەردانی دەروونی توانای گۆڕینی ئاڕاستەی زایەندی ھەیە.

باوترین ئەو دەستەواژانەی کە بۆ کەسانی ھاوزایەندخواز بەرکاردەھێنرێن لێزبیان[ا] و گەین،[ب] بەڵام گەی بە شێوەیەکی بەرچاو و دیار بۆ ئاماژەکردن بە ھەردوو مێ و نێرە ھاوزایەندخوازەکان بەکاردەھێنرێت. ئەستەمە زاناکان بتوانن بە وردیی یاخود بە نزیککراوەیی ڕێژەی سەدیی کەسانی ھاوزایەندخواز یاخود ئەوانەی کرداری سێکسییان لەگەڵ ئەندامانی ھەمان دیاری بکەن، لەبەر چەند ھۆکارێک، لەوانە؛ کەسانی ھاوزایەندخواز نایانەوێت شوناسی خۆیان ئاشکرابکەن، بەھۆی ئەو ھۆمۆفۆبیا و جیاکاری و کینە و توندڕەوی کە لەوانەیە، بەتایبەتی لە دەوڵەتە ئیسلامییەکاندا ڕووبەڕوویان ببێتەوە. ڕەفتاری ھاوزایەندخوازی بە شێوەیەکی بەربڵاو لە ��اژەڵانیشدا بینراوە و دیاری کراوە. (تەواوی وتار...)

لە ھەواڵەکاندا
جێگری وێنە=عەلی زەیدی لە ٢٠٢٦
عەلی زەیدی لە ٢٠٢٦



ئەمڕۆ لە مێژوودا...
لە ٣٠ی نیساندا:

زیاتر لەم ڕۆژەدا »


ئایا زانیوتە...
  • … کە ناسرەدین شا ١٨٣ ھاوسەری ھێنا و ئەو کاتەی کە کوژرا ٨٥ ھاوسەری ھەبوو؟
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٨١٬٣٦٣ وتار و ٢٠٣ بەش��اربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٧٤٬٩١٦ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ٢٠٣ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٨١٬٣٦٣ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چونکە دەسڕدرێتەوە؛ بەڵام ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.
  1. جیاڕەگەزخوازی بە واتای ھێترۆسێکشواڵتی ھاتووە، واتە کەسێک کە پەیوەندی سۆزداری و سێکسی لەگەڵ زایەندێکی جیا لەوەی خۆی دەبەستێت
  2. بۆ ھاوزایەندخوازە مێینەکان لێزبیان بەکاردێت
  3. بۆ ھاوزایەندخوازە نێرینەکان گەی بەکاردێت
ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە